کوردستانی

کچانی پەڵکانە و سەرگەڕان بوونەقوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


کچانی پەڵکانە و سەرگەڕان بوونەقوربانی
مەودا میدیا-

کچانی گوندەکانی پەڵکانە و سەرگەڕان بوونە قوربانی هەڵوەشاندنەوەی یاسایەکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی حزبی بەعس، کاتێک بینیمان فراکسیۆنە کوردییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و شیعەکان، بوونە هاوئاهەنگ بۆ تێپەڕاندنی ئەو یاسایە و یاسا دژە کچانی جەعفەری.

خەڵەف غەفور عەزیز، رۆژنامەنووس و چالاکەوانی بواری کۆمەڵگەی مەدەنیی رایگەیاند "ئەگەر زەوی بە دایک دەچووێنرێ و پیرۆزە، ئەوا یاسای جەعفەری دەرفەت دەڕەخسێنێ بۆ ئەوەی کچانی نۆ ساڵ بەشوو بدرێن و لە دە ساڵیدا کە هێشتا حەزیان لە ماڵەباجێنەیە، ببن بە دایکێکی سەرگەردان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەگەڵ ئەوە نیم چەشنی حەماس خۆمان بێ لۆژیک بکەین و شەڕی نابەرانبەر هەڵگیرسێنین، هەروەک ئەوەش بە شەرمەزاریی دەزانم پێمان وابێت نرخی 350 هەزار دۆنم زەویی کشتوکاڵی زیاترە لە خەونەکانی کچێک کە یاسا کۆیلەکردنی حەڵاڵ دەکات، هەورەها گەڕاندنەوەی زەویی بەرانبەر بە کۆیلەکردنی کچانی تەمەن نۆ ساڵ، هەر لە نوێنەرانی بێ ئەرزشی پەرلەمانێک دەوەشێتەوە، یان لە سەرکردایەتییەکی بێ مۆراڵ کە لە شەڕ و پشوودرێژیدا شکست دەهێنن و بە کچ قەرەبووی دەکەنەوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "قسە لەسەر ئەوە نییە، کورد نیازی چوونە بەر باری کرداریی ئەو یاسایەی نییە، بەڵکو رەواییدان بەوەی کچێکی نۆ ساڵ ئاسایی بێت بخزێنرێتە باخەڵی سیاسییەکی موعتاد یان پیاوێکی ئایینیی چاوچنۆکەوە، ئەوە نیشانەی بێ دەربەستی و مۆڕاڵییە، بەڵکو یەکجار ئاست نزمییە، لەوەش واوەتر ئەوەیە، ئەو ئاست نزمییە لە بەرپرسیارێتیی بەرانبەر ژن و خاک، بە سەرکەوتن بچوێنی، هەروەکو چەندین کەتنی سیاسیی تر کەوا کەس توانای نییە پینەوپەڕۆی بۆ بکات".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan