کوردستانی
کەرەنتینەی سەر ناحیەیەکی هەرێمی کوردستان هەڵگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە دوای 14 رۆژ کەرەنتینەکردنی ناحیەی خەلیفانی سەر بە قەزای سۆران ئەمڕۆ کەرەنتینەی ئەو ناحیە هەڵگیرا و ئەنجامی پشکنینی زیاتر لە 750 کەس نەگێتیڤ دەرچوون واتە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوون.
کاروان کەریم خان، بەڕێوبەری ناحیەی خەلیفان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی چەند کەسێک لە خەلیفان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون بڕیار درا بە کەرەنتینەکردنی ناحیەکە بۆ ماوەی 14 رۆژ، بۆیە لەم ماوەیەدا رێکارە ئەمنی و تەندروستییەکان توندرکران".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ماوەی ئەو 14 رۆژەدا نزیکەی 750 پشکنین بۆ هاوڵاتییان کراوە و سەرجەمیان نەگێتڤ دەرچوون، بۆیە ئەمڕۆ بڕیارماندا بە کۆتایی هاتنی کەرەنتینەکردنی خەلیفان، بەڵام ئەمە بەمانی ئەوە نایەت واز لە رێکارەکان بێنین، بەڵکو رێکارەکان بەردەوام دەبن بەو شێوەیەی کە لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆن لە سۆران و پارێزگاری هەولێر و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستی بڕیاریان لێداوە".
کاروان کەریم خان وتی "هاوڵاتییانیش بەشێوەیەکی باش پابەندی رێنماییەکان بوون هەستیان بە بەرپرسیارێتی دەکرد، ئەمەش هاوکارێکی باشی ئێمەبوو".
وتیشی "کۆی ژمارەی تووشبووان لە ناحیەی خەلیفان 7 کەس بووە و 5 کەسیان چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە و ئەو دوو کەسەی دیکەش باری تەندروستییان باشە".