کوردستانی
وشکە سەرما کۆتایی دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایەکی کەشناسیی بڵاویکردەوە وشکە سەرما کۆتایی دێت و شەپۆلێکی لاوازی بەفر و بارانبارین ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشبینی دەکرێت سبەینێ دوا نیوەڕۆ بەدواوە بەهۆی هاتنی بڕێک هەور لە دەریای ناوەڕاستەوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارینی لاوازی کورتخایەن روو لە ناوچە جیا جیاکانی هەرێم بکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ و هەینی ئاسمانی ناوچەکان بەزۆری هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارینی کورتخایەن لە ناوچە جیا جیاکان و بارینی بەفرێکی کەم لە بەشێکی شاخە بەرز و سنوورییەکان".
ئەوەشی خستەڕوو "لە سبەینێ پێنجشەمەوە وشکە سەرمای سیبڕی رووسی دەکشێتەوە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بەوهۆیەوە رۆژانی داهاتوو پلەکانی گەرما بە رێژەی چوار تاوەکو شەش پلەی سیلیزی روو لەبەرزبوونەوە دەکەنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت و ئاڕاستەی با لە گۆڕاندا دەبێت".
ئەو کەشناسە وتیشی "نزیک و کۆتاییەکانی ئەم مانگە ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی تری دابارین لە ئارادایه".