کوردستانی
گرفتێکی گەورە رووبەڕووی قوتابخانەکان و پرۆسەی خوێندن دەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئەمڕۆوە زیاتر لە حەوت هەزار مامۆستا خانەنشین دەبن و بەهۆیەوە گرفتی گەورە رووبەڕووی قوتابخانەکان دەبێتەوە.
عیسا حوسێن، سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتیی مامۆستایان رایگەیاند "بڕیارەکە حهوت هەزار مامۆستا دەگرێتەوە، کە لەدایکبوی ساڵانی 1963، 1964و 1965ن، لەئەگەری خانەنشینبونی ئهو حهوت هەزار مامۆستایهش لەیەک کاتدا، بۆشایی لەناوەندەکانی خوێندن دروستدەبێت".
وتیشی "پێشنیازدهكهین بڕیارە نوێیەکەی وەزارەتی دارایی لەدوای تەواوبونی ساڵی خوێندنی 2024-2025 بۆ مامۆستایان جێبەجێ بکرێت، واتا 30ی حوزەیرانی ئەمساڵ، چونکە زۆربەیان لەپۆلی 12 وانە دەڵێنەوە، یان بەڕێوەبەر، یاریدەدەرو سەرپەرشتیارن".
لای خۆیەوە عومەر گوڵپی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند " بههۆی بڕیارهكهی وهزارهتی داراییهوه بهگشتیی لهههرێمی كوردستان زیاتر لە 25 هەزار ههزار فهرمانبهر خانهنشین دهبن".
وتیشی "پێویستە دامەزراندن بەشێوەیەکی شەفافانە بۆ دانەمەزراوان بکرێتەوە".
ع