کوردستانی
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند، بڕگەی تایبەت بە هەناردەی نەوتی هەرێم لە پەرلەمانی عیراق پەسەندبکرێت، هەناردەی نەوت دەستپێدەکاتەوە.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند "ئەو بڕگەیەی پەیوەستە بە هەناردەی نەوتی هەرێم لەیاسای بودجە پەسەندبكرێت هەناردەی نەوتی كوردستان دەستپێدەكاتەوە".
وتیشی "چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی دیكە لە نێوان هەرێم و بەغداد بكرێت و بڕیاری كۆتایی لەسەر پرسی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم دەدرێت".
رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە گرژی لە پەرلەمانی عیراق دروستبوو لە بڕگەی هەمواری هەناردەی نەوتی هەرێم و بەهۆیەوە دەنگی لەسەرنەدرا.
ع