کوردستانی
مه‌سرور ئاگاى له میلله‌ت و حاڵى فه‌رمانبه‌ر نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له‌كاتێكدا مووچه‌ى مانگى 12 نه‌دراوه، مووچه‌ى مانگى یه‌كیش دواده‌كه‌وێت، به‌ڵام مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت چووه بۆ سویسرا و ئاگاى له میلله‌ت نییه.
بۆ فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتییانى هه‌رێم، له‌م كاته‌دا چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه و باشكردنى دۆخى دارایی هاوڵاتییان باشترین كاره كه حكومه‌ت و سه‌رۆكى حكومه‌ت بیكات، به‌ڵام مه‌سرور بازى به‌سه‌ر ئه‌و كێشانه داوه و چووه بۆ كۆڕبه‌ندى داڤۆس گوایه ده‌یه‌وێت ئابوورى هه‌رێم به‌هێز ده‌كات.
ئابوورى هه‌رێمى كوردستان كاتێك فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ى مانگى 12ى وه‌رنه‌گرتووه و مووچه‌ى مانگى یه‌ك به وته‌ى په‌رله‌مانتاران دواده‌كه‌وێت، هیچ بنه‌مایه‌كى نیه.
سه‌ردار جه‌مال، فه‌رمانبه‌ر به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "مه‌سرور بارزانى له‌برى ئه‌وه‌ى له خه‌مى میلله‌ت بێت و خۆى بچێته به‌غدا و كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ر بكات و پابه‌ندى بڕیاره‌كانى به‌غدا بێت، به‌ڵام چووه بۆ سویسرا‌و ئاگاى له هیچ نه‌ماوه".
وتیشى "ئه‌گه‌ر به راستى له‌خه‌مى كوردستانه، ئه‌وه باشترین كار چاره‌سه‌رى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه، چونكه به‌شێكى ئه‌و میلله‌ته مووچه‌خۆره و به‌هۆى مووچه‌شه‌وه بازاڕ ده‌جوڵێت، به‌ڵام مه‌سرور بێ ئاگایه له‌وه".