کوردستانی

ئیدارەی گەرمیان رێکارە نوێیەکانی قەدەغەی هاتووچۆی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیدارەی گەرمیان رێکارە نوێیەکانی قەدەغەی هاتووچۆی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

به‌یانی ئه‌مڕۆ (13ی نیسانی 2020 به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاح كوێخا, سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی، ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبووه‌وه‌ و چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد.

ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان لە راگەیەندرواێک گۆڕانکارییەکانی لە قەدەغەی هاتووچۆ راگەیاند و چەند بڕیارێکی وێی دەرکرد کە بەم جۆرەی خوارەوەیە:

یه‌كه‌م: نانه‌واخانه‌ و ماركێته‌كان له‌ كاتژمێر (6)ی به‌یانی بۆ(6) ی ئێواره‌ ده‌كرێنه‌وه‌.

دووه‌م: ریكخراوه‌كانی un و ریكخراوه‌ خێرخوازییه‌كان له‌لایه‌ن یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانه‌وه‌ ریگایان پیده‌دریت بۆ دابه‌شكردنی هاوكاری مرۆیی له‌ كاتژمیر ١٢ی نیوه‌رۆ بۆ 6ی ئیواره‌.

سێیه‌م: عه‌لوه‌كان 4ی به‌یانی بۆ 6 ی ئیواره‌ كراوه‌ ده‌بێت. به‌جۆرێك میوه‌ و سه‌وزه‌ فرۆشه‌كان له‌ كاتژمێر (6)ی به‌یانی تا (6)ی ئێواره‌ رێگه‌یان پێده‌درێت و ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی سه‌وزه‌ و میوه‌ ده‌به‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ (6ی به‌یانی تا 5ی ئێواره‌) به‌مه‌رجێك بارهه‌ڵگره‌كان له‌ چوار ته‌ن كه‌متر نه‌بێت.

چواره‌م/ دوكانی موبایل و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت (12) ی نیوه‌ڕۆ بۆ (5) ی ئێواره‌ كراوه‌ ده‌بن.

پێنجه‌م/ رێگه‌پێدانی جوتیاران بۆ سه‌ر كێلگه‌كانیان (6)ی به‌یانی بۆ ( 6 )ی ئێواره‌ ده‌بێت به‌مه‌رجی هه‌بوونی مۆڵه‌تی فه‌رمی كێڵگه‌ و باجی پیشه‌یی جوتیاره‌كه‌.

شه‌شه‌م/ هاتوچۆی (كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، صیانه‌ی ئاو) پێویسته‌ به‌پیی خشته‌ی ئیشكگری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیان ده‌بێت و له‌لایه‌ن قایمقامیه‌ته‌كانه‌وه‌ مۆڵه‌تیان پێده‌درێت.

حه‌وته‌م: ده‌رمانخانه‌ و تاقیگه‌كان به‌پێی خشته‌ی ئیشكگیری به‌ره‌چاوكرنی شوینی جوگرافی و به‌ پشتگیری سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كاتی كرانه‌وه‌و داخستنیان دیاریده‌كریت.

هه‌شته‌م: ناوچه‌ی پیشه‌سازی كاتژمێر (6) ی به‌یانی تاكو (4)ی ئێواره‌ به‌پێی پێویست و به‌ شێوه‌ی كاتیی به‌ ئاگاداری قایمقامیه‌ته‌كان و له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی پیشه‌سازی مۆڵه‌تی كاركردنیان ده‌درێت به‌جۆرێك ره‌چاوی ئیش و كاری خاوه‌ن ده‌ڕاسه‌كان ده‌كرێت.

نۆیه‌م: ته‌نها رێگه‌ به‌و كارگانه‌ی بلۆك ده‌درێت كه‌ گریبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان هه‌یه‌.

ده‌یه‌م: هێنانی ماست و شیره‌مه‌نی و دابه‌شكردنیان كاتژمێر (5)ی به‌یانی بۆ (11)ی به‌یانی ده‌بێت.

یانزه‌هه‌م: غاز فرۆشی گه‌ڕۆك (6) ی به‌یانی بۆ (6)ی ئێواره‌ رێگه‌ به‌ كاركردنیان ده‌درێت.

دوانزه‌هه‌م: كۆگاكانی باناسیاو (6)ی به‌یانی بۆ (6)ی ئێوار كارده‌كه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه‌ شمه‌ك بۆ كۆگاكان ده‌گوازنه‌وه‌ له‌ چوار ته‌ن كه‌متر نه‌بێت.

سیانزه‌هه‌م : دوكانی مریشك فرۆش و فرشیارنی گۆشت له‌ (٦)ی به‌یانی بۆ (٦) ی ئیواره‌ كراوه‌ ده‌بن.

چوارده‌هه‌م: پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان كاتژمێر (6)ی به‌یانی بۆ (5)ی ئێواره‌ رێگه‌ی كاركردنیان ده‌بێت.

پانزه‌هه‌م: به‌نزینخانه‌ فه‌رمییه‌كان و ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه‌ له‌ كاتژمێر (6ی به‌یانی) به‌پێی پێویست و شوێنی جوگرافی رێگه‌ی كاركردنیان ده‌درێت.

شانزه‌هه‌م: سه‌ربڕخانه‌كان كاتژمێر (12)ی شه‌و بۆ (8)ی به‌یانی كراوه‌ ده‌بن.

حه‌ڤده‌هه‌م: هاتوچۆی بازرگانه‌كان و موخلیسه‌كانی مه‌رزی په‌روێزخان سنوردار ده‌كرێت و له‌لایه‌ن یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانه‌وه‌ به‌ پشتگیری ده‌روازه‌ی په‌روێزخان رێگه‌یان پێده‌درێت.

هه‌ژده‌هه‌م: سه‌رتاشخانه‌ و ئارایشگه‌كانی ناو گه‌ڕه‌كه‌كان كراوه‌ ده‌بن به‌پێی پێویست و به‌ مۆڵه‌تی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت.

نۆزده‌هه‌م: جێگاكانی فرۆشتنی پێداویستییه‌كانی خانوبه‌ره‌ جگه‌ له‌ كارگه‌كانی ئه‌و پێداویستیانه‌ كراوه‌ ده‌بن له‌ كاتژمێر (8)ی به‌یانی بۆ (5)ی ئێواره‌.

بیسته‌م: دوكانی په‌راوگه‌ و چاپه‌مه‌نییه‌كان كاتژمێر (8)ی به‌یانی (5) ئێواره‌ كراوه‌ ده‌بن.

بیست و یه‌كه‌م: له‌ زاڵگه‌كانه‌وه‌ رێگه‌ ده‌درێت به‌ هاتنه‌ ژوره‌وه‌ی كاڵا بازرگانییه‌كان به‌بێ رێگری كردن بۆ كۆگاكان و جمله‌ فرۆشه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان.

بیست و دووه‌م: رێگه‌ بدرێت بۆ هاتنی ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ بارهه‌ڵگرانه‌ كه‌ له‌ چوار ته‌ن كه‌متر نه‌بێت بۆ بڕینی سه‌رجه‌م ئه‌و كاڵایانه‌ی كه‌ قه‌ده‌غه‌ نه‌كراون له‌ كۆگاكانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ هه‌نارده‌ بكرێن بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ماده‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان (برنج، ساوه‌ر، شه‌كر، رۆن، فاسۆلیا، نیسك نۆك، چا، شیری منداڵ، ئارد).

بیست و سێهه‌م: دوكانی پێداویستییه‌ جۆربه‌جۆره‌كانی خه‌ڵك له‌ ناو گه‌ڕه‌كه‌كان كراوه‌ ده‌بن كاتژمێر (8)ی به‌یانی بۆ (6)ی ئێواره‌.

بیست و چواره‌م: دابه‌شكردنی خۆراكه‌ جۆر به‌جۆره‌كان به‌سه‌ر ماركێته‌كان و دوكانه‌كان كاتژمێر (6ی به‌یانی بۆ 6ی ئێواره‌).

بیست و پێنجه‌م: كۆگاكانی كۆفرۆشی (جمله‌ فرۆشی) خۆراكی و نا خۆراكی رێگه‌پێدراون كار بكه‌ن كاتژمێر (6ی به‌یانی بۆ 6ی ئێواره‌).

بیست و شه‌شه‌م: نوسینگه‌كانی دراو و كارتی زیره‌ك دابه‌شكردنی موچه‌ له‌ ناو سه‌نته‌ری شار بۆ كاتژمێر (10ی به‌یانی بۆ 3ی ئێواره‌) كراوه‌ ده‌بن.

بیست و حه‌وته‌م: سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌ل و خواركی جۆراو جۆر رێگه‌یان ده‌درێت بێنه‌ ناو هه‌رێم به‌ مه‌رجێك بارهه‌ڵگره‌كان له‌ چوار ته‌ن كه‌متر نه‌بن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ رێگه‌ نادرێت هه‌نارده‌بكرێت جگه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی (چبز، پسكێت، ئاوته‌ماته‌، شیره‌مه‌نی).

بیست و هه‌شته‌م: نوسینگه‌كانی كشتوكاڵی بۆ فرۆشتنی ده‌رمانی به‌روبومی كشتوكاڵی كاتژمێر (8ی به‌یانی بۆ 6ی ئێواره‌).

بیست و نۆیه‌م: فرۆشگای خواردنه‌وه‌ كحوڵییه‌كان كاتژمێر (10)ی به‌یانی (6)ی ئێواره‌.

سیهه‌م: نۆرینگه‌ی ڤێتێرنێرییه‌كان له‌ كاتژمێر (8)ی به‌یانی بۆ (12)ی نیوه‌ڕۆ به‌ پێی پێویست كراوه‌ ده‌بن.

تێبینی:

یه‌كه‌م: سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی رێگه‌یان پێدراوه‌ بۆ كاركردن سه‌نته‌ری بازاڕی شاره‌كان ناگرێته‌وه‌.

دووه‌م: به‌پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان رێگه‌ به‌ كاركردنیان ده‌درێت.

سێیه‌م: پابه‌ندبوون به‌و كاتانه‌ی بۆیان دیاریكراوه‌.

چواره‌م: لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت و ناحیه‌كان چاودێری جێبه‌جێكردنی بڕیار ورێنماییه‌كانی سه‌ره‌وه‌ ده‌كات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان