کوردستانی
یەکێتی: کۆتاییمان بە پیلانگێڕییەکەی پارتی هێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرکردایەتیی کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا وەڵامی راگەیەندراوەکەی مەكتەبی رێكخستنی پارێزگای كەركوك-گەرمیانی پارتی دایەوە.
سەرکردایەتیی کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتی رایگەیاند "هەر کوردێکی بە شەرەف بە دیقەتەوە راگەیەندراوەکەی پارتی بخوێنێتەوە بۆی رووندەبێتەوە کە پارتی چۆن بە ئاشکرا و بە نهێنی دەستی لەگەڵ نەیارانی ئارامی و سەقامگیری و ئاوەدانی دژ بە پێکهاتەکانی کەرکوک تێکەڵکردووە و دەیەوێت مۆرکی کوردستانیی بوونی کەرکوک بەو پارێزگایەوە بسڕێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و دادگاکانیش ئەو راستییە روونبووەتەوە کە ئیستحقاقی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە بەرژەوەندی چی لایەنێک یەکلابووەتەوە، و کێ مافی ئەوەی پێدراوە ئیدارەی نوێی پارێزگای کەرکوک پێکبهێنێت بە دەستەبەرکردنی 50+1".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "پارتی بە هاوبەشی لەگەڵ جەبهەی تروکمانی و سیادە کار بۆ گێڕانەوەی پارێزگاری سەپێنراوی پێشووی کەرکوک و سەپاندنی بە سەر ئیرادەی میللەتەکەمان دەکات، کە ئەوە خەونی چۆلەکەیە و هەرگیز جارێکی تر روو ناداتەوە".
باسی لەوەشکردووە "بە پشتیوانی خوا و میللەتەکەمان کۆتاییمان بەو پیلانگێڕییە هاوبەشە هێنا کە پارتی سەرکردایەتی دەکات و دەیانویست کەرکوک بگێڕنەوە بۆ پێش 2023/12/18، وە هەروەها لە ماوەی چوار مانگی دەستبەکاربوونی پارێزگاری هەڵبژێردراوی کەرکوک خۆی و تیمەکەی بەوپەڕی خەمخۆری و دڵسۆزییەوە ئەرکەکانی سەر شانی راپەڕاندووە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییانی کەرکوک، و لە ماوەکانی داهاتووشدا بەرهەمەکەی بۆ یار و نەیار زیاتر بەرجەستە دەبێت".
ب ح