کوردستانی

ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت
مه‌ودا میدیا-

کەشناسی هەرێم سه‌باره‌ت به‌ پێشبینییه‌كانى كه‌شواهه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت "ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و سبەینێش پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ 1 تا 2 پلە بەرز دەبنەوە و ئاسمان هەوری تەواو دەبێت".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارانبارین هەیە".

راشیگه‌یاندووه‌ "سبەینێ شه‌ممه‌، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە و ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، خێرایی باش لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 15 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13 پلەی سیلیزى

دهۆک: 16 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 17 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى

سۆران: 11 پلەى سیلیزی

گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan