کوردستانی
بۆنێکی ناخۆش هاوڵاتییانی قەزاکەی بێزارکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
بڵاوبوونەوەی بۆنێكی پیس و ناخۆش بۆ ماوەیەکی زۆرە، دانیشتووانی قەزای شارەزوور و ناحیە زەڕایەنی هەراسان کردووە، بۆ ئەو مەبەستە نوێنەرانی قەزاکە کۆبوونەوە یاداشتێکیان ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد و بەیاننامەکیان بڵاوکردەوە کە وێنەیەکیان بۆ مەودا میدیا ناردووە.
دەقی بەیاننامەکە :
پەڕلەمانی کوردستان
حکومەتی هەرێمی کوردستان
پارێزگاری سلێمانی
قایم قامی قەزای شارەزوور
لایەنە پەیوەندیدارەکان
ئێمە وەک دانیشتوانی قەزای شارەزوور پێتان ڕادەگەیەنین، ماوەی چەند ساڵێکە بۆنێکی خنکێنەر و ژەهراوی تەواوی سنوورەکەمانی گرتووەتەوە، مەترسی جددی لەسەر ژیان و تەندروستیی هاوڵاتییان هەیە، چەندین جار بەرپرسانی ئیداری ناوچەکەمان ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کاری جددی نەکراوە بۆ کۆتایی هاتن و دۆزینەوەی سەرچاوەی بۆنی غاز و بنەبڕکردنی، لەسنووری قەزای شارەزوور هیچ کارگەیەک بوونی نییە کە هۆکاربێت بۆ دەرکردنی ئەم بۆنه.
بۆیە ئێمە پێمانوایە سەرچاوەی بۆنەکە لە یەکێک لە کارگەکانی ناحییەی عەربەتەوە سەرچاوە دەگرێت، بۆیە داواکارین بەزووترین کات بەدەم داواکارییەکەمانەوەبێن و کۆتایی بەم بۆنەناخۆشە بهێنن کە بڕستی لەژیانی هاوڵاتییانی ناوچەکە بڕیوە، لە ئەگەری بەدەمەوەنەهاتمان ئەوا رایدەگەیەنین کە هەنگاوی داهاتوومان رێگەی مەدەنیانەی تردەگرینەبەر بۆچارەسەر کردنی ئەم گرفتە.
ب ح