کوردستانی
وەزارەتی کارەبا هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک لە گواستنەوەی غاز لە وێستگەی غازی کۆرۆمۆرەوە، بڕی 700 مێگاوات کارەبا کەمی کردووە.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند "ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکاتەوە بەهۆی دروستبوونی کێشەی گواستنەوەی غازی (LPG) لە وێستگەی غازی کۆرمۆر و بەوەش کۆمپانیای (داناغاز ) ناچار بوە بە دابەزاندنی 100 مەقمق غاز و کەمبوونەوەی (700) مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستاشدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کارەبا و لایەنە پەیوەندارە لەسەر هيڵن بۆ چارەسەرهەرچی زووتری کێشەکە و ئاسایی بونەوەی بەرهەمێنانی کارەبا".