کوردستانی

کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی بەردەوامە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 2025/1/25، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکی رۆنامەوانیدا جەختیکردەوە کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی بەردەوامە و تاوەکو ئێستاش باس لە دابەشکردنی پۆستەکان نەکراوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند "گفتوگۆکانی یەکێتی و پارتی لەلایەن دەستەیەکی هاوبەش لەبارەی کێشە و گرفتەکانی پێشوو، ناساندنی بەرپرسیارێتییەکان و شێوەی کارکردنی پێکەوەیی هەردوولا لە داهاتوو بەردەوامە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ناکرێت هەمیشە رەخنە لە یەکتر بگرن، بەڵام هۆکاری کێشەکانی هەردوولا چارەسەر نەکەن، وە هەروەها گفتوگۆکانی دەستەی هاوبەشی یەکێتی و پارتی هەنگاوی باشی بڕیوەو دوای تەواوبوونی گفتوگۆکان وەفدی دانوستکاریی هەردوولا لەبارەی رەشنووسی ئامادەکراوی دەستەکە کۆدەبنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "هیچ وادەیەکیان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت دیاریی نەکردووە پەلە لە پرۆسەکە ناکەن، دەبێت تەوای کێشەکانی پێشووو چارەسەر بکەن و بەرنامەیەکی سەرکەوتوو، حکومەتێکی سەرکەوتوو بۆ ئەوان گرنگە"

سەعدی ئەحمەد پیرە ویشی "تاوەکو ئێستا لە کۆبوونەوەکاندا باس لە دابەشکردنی پۆستەکان نەکراوە، بەڵکو دەبێت پێشتر لەسەر بەرنامەی حکومەت رێکبکەون، وەهەروەها کۆبوونەوەی (بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی) بەشێکی گەورەی سەهۆڵبەندانەکەی نێوان یەکێتی و پارتی تواندووەتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan