کوردستانی

سبەینێ بایکۆت دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ بایکۆت دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا-

دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بایکۆتکردنی دەوامیان راگەیاند.

ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد "تاوەکو مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو لەگەڵ مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ وەرنەگرن ناگەڕێنەوە بۆ سەر کارەکانیان".

ئەوەشیان خستەڕوو "لە سۆنگەی بەرپرسیارێتییان بە ئەرکەکانی خۆیان تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندنیان ئەنجامداوە، بەڵام ئیتر سەردەمی دەوامکردنی بێ مووچە کۆتاییهاتووە".

باسیان لەوەشکرد "حکومەتی هەرێم یاریی بە کات دەکات و هەر رۆژێک بە سیناریۆیەک دەیەوێت مافەکانیان لەبیر بباتەوە".

دەستەی داكۆكی ئاشکرایکرد "پێویستە حکومەتی هەرێم پابەندییەکانی خۆی بەرانبەر یاسای بودجە جێبەجێ بکات:

1- پێویستە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم وازبهێنن لە لاساریی و هەڕەشەکردن لە بەغدا

2- دەبێت داهای راست و دروست بۆ بەغدا بنێرن بە مەبەستی تەوتینکردنی مووچە لەسەر بانکە فیدراڵییەکان.

3- ئەگەر دەسەڵاتی هەولێر تەوتینکردنی مووچە ناکات، پێویستە لەسنووری سلێمانی تەوتینی مووجەی سەرجەم مووچەخۆران جێبەجی بکات.

4- پێویستە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانیی دەستپێبکاتەوەو کۆتایی بە ستەمی زیاتر لە 10 ساڵ بەرانبەر مامۆستایان و فەرمانبەران بهێنن.

5- دەبێت پێش خانەنشینکردنی هەر مامۆستا و فەرمانبەرێک سەرجم پلە بەرزکردنەوەو شایستە داراییەکانیان بۆ بگەڕێتەوە و دەستکاریکردنی یاسای خانەنشینی لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە نایاساییە.

6- دەستپێکردنەوەی وەرزی دووەمی خوێندن بەندە بە رێککردنەوەی وادەی دابەشکردنی مووچە و دەستپێکردنی تەوتین.

7- حکومەتی عیراق بەرپرسیارێتی لەسەرشانە و ناکرێت پارە بنێرێت و بەرپرسیارێتیی نەدانی مووچە هەڵنەگرێت.

8- کۆتاییهێنان بە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لە ئەستۆی حکومەتی بێ متمانە و گیرفانبڕی هەرێم و پەرلەمانتارانی کوردە لە بەغدا.

ب ح

Qaiwan
Qaiwan