کوردستانی
بەهۆی قووتدانی پارچە گوێزێک منداڵێك گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "منداڵێكی تەمەن 10 مانگ بەهۆی قووتدانی پارچەیەک گوێز گیانی لەدەستداوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای پشکنینەکان دەرکەوتووە منداڵەکە پێش ئەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".
ئەوەشی خستەڕوو "منداڵەکە بەناوی (موراد فریاد مەحمود) دانیشتوی گوندی خاك و خوڵە لەسنووری پارێزگای هەڵەبجە".
ب ح