کوردستانی

زوڵمی بنەماڵەی بارزانی گەیشتووەتە رادەیەک پێشبینی ناکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زوڵمی بنەماڵەی بارزانی گەیشتووەتە رادەیەک پێشبینی ناکرێت
مەودا میدیا-

ئیبراهیم عەباس، چالاکوان رایدەگەیه‌نێت "مەلا یونس، ئەو جوامێرە هەولێرییە رەسەنەی کە ئامادە نەبوو زەویی موڵکی خۆی بە نێچیرڤان بارزانی بفرۆشێت، لە زیندان کۆچی دوایی کرد".

راشیگەیاندووە "25 ساڵ پێش ئێستا و لە ساڵی 2000 بەفەرمانی مەسعود بارزانی و بە بیانووی ئەوەی مەلا یونس مەترسی بۆ سەر ئەمنیەت هەیە، دەستگیر کرا، کە لەراستیدا تاکە هۆکار ئەوە بوو، ناوبراو  ئامادە نەبوو زەوی خۆی و موڵک و ماڵی خۆی و باوک و باپیری بە نێچیرڤان بارزانی بفرۆشێت، لەسەر ئەوە تومەتی تێکدانی ئەمنیەتیان خستە دوای، تومەتێک کە تەنها سەدام و بەعسیەکان جورئەتیان کردووە بۆ ئەم میللەتە بێ خاوەنەی دابتاشن".

ئەو چالاکوانە ئاماژەی بەوەکردووە "جوامێری مەلا یونس هەولێری تا ئەو رادەیە بوو، سەرەڕای نەخۆشی و پاش لەدەستدانی هەردوو چاوی لە زیندانی ماڵی بارزانی هێشتا ئامادە نەبوو، ئیمزای فرۆشتنی ئەو زەوییە بکات، کە نێچیرڤان بارزانی لەم هەولێرە بەزۆر و بەزەبری پارە لە خەڵکی هەولێریان بەهەرزان و تاڵان وەرگرت".

ئیبراھیم عەباس، مردنی ئەو پیاوە دوای 25 ساڵ خۆراگری و دوای نەخۆشی لە نەخۆشخانەی چاکسازی گەوران لە هەولێر رادەگەیەنێت و دەڵێت "زوڵمی سەر مەلا یونس لەلایەن خانەوادەی شاردراوەتەوە و لە ترسی زوڵمی زیاتری مەسعود بارزانی و ماڵی بارزانی نەیانویستووە بدرێتە راگەیاندنەکان".

زوڵمی لە رادەبەدەری بنەماڵەی بارزانی زیاتر رووندەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە "کە حاڵەت جەبری سەر مەلا یونس هەولێری تا ئەو ئاستە بووە، ئەگەرچی لە زینداندا چاوەکانی لەدەستداوە، بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی بۆ سەرووی 70 ساڵ و پەککەوتەیی، بڕیاری ئازادکردنی هەبووە، بەڵام خودی مەسعود بارزانی رێگای نەداوە ئازاد بکرێت".
Qaiwan
Qaiwan