کوردستانی

وتەبێژی ئاوی دەوروبەری گەرمیان: ئاوی بیرەکان لە ئاستی تموحماندا نییە و ئەگەری وشکەساڵی ھەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی ئاوی دەوروبەری گەرمیان: ئاوی بیرەکان لە ئاستی تموحماندا نییە و ئەگەری وشکەساڵی ھەیە
مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری گەرمیان رایدەگەیەنێت "وەکو بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری گەرمیان بیرەکانیان ھێشتا ئاستی ئاویان بەرز نەبووەتەوە و نەگەیشتووەتە ئاستی تموحی ئەوان"، دەشڵێت "لە گەرمیان ئەگەری وشکەساڵی ھەیە".

سالار عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری گەرمیان بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "وەکو بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری گەرمیان ساڵانە پلانیان ھەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی یان ھەر گرفتێکی کەم ئاوی ھەبێت، لە رێگەی ئیدارەی گەرمیان و بەرێوەبەرایەتییەکەیانەوە بە تانکەر ئاو دەگەیەننە گوندەکان، بەڵام پلانی ئەمساڵیان جیاوازترە و ھەوڵدەدەن ئەو گوندانەی لە رووباری سیروانەوە نزیکن بە رێگەی تۆڕی ئاو، ئاویان پێبگەیەنن".

وتیشی "ئەگەر ئەمساڵ وشکەساڵی رووبدات گوندەکان رووبەڕووی گرفتی گەورە دەبنەوە، چونکە ئاوی بیرەکانیان لە ئاستێکی نزمدایە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەوەی ئاگادارن لە ئێستادا جووتیاران بەدەستی نەبوونی بارانەوە دەناڵێنن و ئەگەر کەم بارانی بەردەوام بێت و وشکەساڵی رووبدات، ئەوان لە وەرزی ھاویندا رووبەڕووی گرفتی دابینکردنی ئاو دەبنەوە بۆ گوندەکان".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan