کوردستانی

ئەوانەی ئۆتۆمبێلیان دزی لە سلێمانی گیران

مەودا میدیا - سلێمانی |


  ئەوانەی ئۆتۆمبێلیان دزی لە سلێمانی گیران
مەودا میدیا-

لەماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی حەوت تۆمەتباریان دەستگیركرد، کە دەستیان هەبووە لە چەندین دزی جۆراوجۆرو ئۆتۆمبێلیشیان دزیووە.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە "تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە جامی ئۆتۆمبێلێكی لەناوشاری سلێمانی شكاندبوو و بڕی 600 هەزار دیناری لەناو ئۆتۆمبێلەكە بردبوو لەئێستادا تۆمەتبار (د ، ع ،أ )لەدایكبووی 1975 ، دانیشتوی قەزای رانیە ،بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە".

هەروەها "پاش ئەوەی هاوڵاتییەك پەیوەندی بە فیتەری گەڕۆكەوە دەكات بۆ كارپێكردنەوەی ئۆتۆمبێلەكەی كە لە گەڕەكی شارەوانی لەشاری سلێمانی لەكار كەوتبووە ، تۆمەتبارێك لەژێر ناوی فیتەری گەڕۆك بە هاوكاری تۆمەتبارێكی تر  دەچنەلای ئۆتۆمبێلەكەو دوای كارپێكردنەوەی ئۆتۆمبێلەكە دەبەن و هەڵدێن دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە پۆلیس و هاوڵاتی سكاڵای تۆماركرد مەفرەزەكان لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانرا هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكەن و دەستیش بگرن بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ب ، ج ، ع) لەدایكبووی 2000 (م، ج ، م) لەدایكبووی 2001  بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون .

لە لایەکی ترەوە "مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە پێش قەدەغەی هاتوچۆ هەستابوون بەدزینی ماتۆڕسكیل لەناو شاری سلێمانی،دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونەكانی پۆلیس و وەرگرتنەوەی كامێراكانی چاودێری تۆمەتباران ناسرانەوەو توانرا رۆژی 12ی نیسانی 2020 هەرچوار تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن بەناوەکانی (م ، أ ، ع ) لەدایكبووی 2002 (م ، ر ، ر )لەدایكبووی 2003 (د ، ب ، ك) لەدایكبووی 1998 (م ، ع ، أ)لەدایكبووی 1998بەفەرمانی دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان