راپۆرت
ئایا تا ئێستا بیرت له‌وه كردووه‌ته‌وه سه‌لامه‌تترین شوێن له ناو فرۆكه‌دا چی شوێنكه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئایا تا ئێستا بیرت له‌وه كردووه‌ته‌وه سه‌لامه‌تترین شوێن له ناو فرۆكه‌دا چی شوێنكه؟ هه‌رگیز بیرت له‌وه‌كردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر خوا نه‌كرده فرۆكه‌كه كه‌وته خواره‌وه له كام به‌شه‌ى فرۆكه و له سه‌ر كام كورسیه‌ى دابنیشى رۆزگارت ده‌بێت له مردن؟ ئه‌ى ئه‌گه‌ر ویستت سه‌فه‌ر بكه‌یت ده‌زانیت چى وه‌رزێك باشترینه تاوه‌كو گه‌شته‌كه‌تى تێدا ئه‌نجام بده‌یت؟
زۆر یاسا و رێسای هەیە کاتێک باس لە فڕین دەکرێت، بەڵام زۆربەی خەڵک زیاتر خەمی دیاریکردنی سەلامەتترین کورسی ناو فڕۆکەکەیه‌تى، شارەزایانی فڕۆکەوانیش له توێژینه‌وه‌كانیاندا سەلامەتترین شوێن بۆ دانیشتن لە فڕۆکەدا ئاشکرا دەکەن.
به‌پێى ئه‌نجامى تۆژینەوەكان ده‌ركه‌وتووه لەنێو فڕۆكەدا هەندێك شوێن پارێزراوترن به‌راورد به هه‌ندێك له شوێنه‌كانى تر له كاتى رووداوى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌دا، هه‌ر وه‌ك له توێژینه‌وه‌یه‌كى گۆڤاری (فۆڕبس)ى ئه‌مه‌ریكیدا كه له سه‌ر رووداوی كەوتنەخوارەوەی 20 فڕۆكە ئه‌نجامدراوه له ساڵی 1971 تاوه‌كو دواین فڕۆكە كه له ساڵى پاردا له كازاخستان كه‌وته‌خواره‌وه، كه ئه‌وه‌ش فرۆكه ئازەربایجانییەكه بوو، ئه‌نجامه‌كه‌ى ده‌ریخستووه، دانیشتن له بەشی دواوە، سەلامەتترین شوێنی نێو فڕۆكەیە.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئەو كەسانەی لە بەشی دواوەی فڕۆكە دادەنیشن، ئەگەری رزگاربوونیان 69% و ئەو كەسانەی لە بەشەكانی پێشەوەی دادەنیشن، ئەگەری مانەوەیان لەكاتی كەوتنەخوارەوە تەنیا 49%یە و ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات، بەشی پێشەوەى مەترسیدارترین شوێنی نێو فڕۆكەیە.
چونكه توێژینه‌وه‌كه به‌شى ناوه‌ڕاستى فرۆكه‌كه‌شى فه‌رامۆشنه‌كردووه و به‌پێى ئاماره‌كه‌ى دانیشتن لە ناوەڕاستی فڕۆكه به دووه‌م شوێن دێت له رووى سه‌لامه‌تییه‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ى ئەگەری رزگاربوون بریتییە 59 %.
له باره‌ى ریزی كورسییەكانیشه‌وه ئاماژه به شوێنێك كراوه كه ره‌نگه به‌هۆى هه‌رزانى نرخه‌كه‌ى به‌راورد به ریزه‌كانى تر كه‌متر بكه‌وێت و تێچووى گه‌شته‌كه‌ت كه‌متر بكاته‌وه، ضونكة ئةو شويَنة خواستى زؤر لةسةر نيية، كه ئه‌ویش دانیشتنه لە ناوەڕاستی كورسییەكان و ئه‌و جێگه‌یه باشترینە، بۆیه هه‌ركاتێك ویستت گه‌شتێك بكه‌یت، پلیتی كورسییەكانی ریزی ناوەند لە بەشی دواوەی فڕۆكە هەڵبژێره.
ئه‌نجامه‌كانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له چه‌ندین توێژینه‌وه‌ى تردا پشتڕاستكراوه‌ته‌وه و هه‌ریه‌ك له گۆڤارى زانستی(Popular Mechanics)لە توێژینەوەیەکیدا لەسەر ڕووداوە ئاسمانییەکان لە ئەمه‌ریکا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ئەو سەرنشینانەی لە ڕیزەکانی دواوە دادەنیشن "ئەگەری ڕزگاربوونیان لە کەوتنەخوارەوە بە ڕێژەی 40% زیاترە" لە چاو ئەوانەی لە پێشەوەدان، هه‌روه‌ها ئامارەکانی ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی(FAA)یش پشتگیری لەو توێژینه‌وه‌یه دەکات و گۆڤاری تایم مەگەزینیش ئاماژەی بەوەکردووە " کورسییەکانی ناوەڕاست لە دواوەی فڕۆکەدا باشترین دەرئەنجامیان هەیە به‌وه ته‌نیا 28% مه‌ترسى مردنى له سه‌ره".
وردبینى ئه‌و توێژینه‌وانه‌ش، له رووداوه‌كه‌ى كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان لە كازاخستان زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت كه لە كۆی 67 سەرنشین، تەنیا 29 سەرنشین رزگاریان بوو، ئه‌وانیش سەرجەمیان لە هێڵەكانی دواوەی فڕۆكەكەدا بوون.
پێویسته ئه‌وه‌ش له یاد نه‌كه‌ین كه جیاوازى وه‌رزه‌كانیش به‌ده‌رنییه له سه‌لامه‌تى گیانى گه‌شتیار، چونكه کەشوهەوا هۆکارێکە بۆ زۆرینەی ڕووداوەکان، بۆیه باشترین و سەلامەتترین وه‌رز بۆ فڕین، وەرزی هاوینه و به‌تیابه‌ت له رۆژدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڕووداوی زیاتر لە درەنگانی شه‌ودا ڕوودەدات کاتێک فڕۆکەوانەکان ماندوو دەبن، یان به‌هۆى تاریكى شه‌و و به‌تایبه‌ت كاتێك کەشوهەواش تێكبچێت مه‌وداى بینین كه‌متر ده‌بێته‌وه.
بەهەر حاڵ گرنگترین شت کە سەرنشینەکان دەتوانن بیکەن بۆ سەلامەتی خۆیان لە هەر گەشتێکدا ئەوەیە کە هەموو ڕێنماییەکانی تیمی فڕۆکەوانی جێبەجێبکەن.
پ ح ع
بیروڕا



