راپۆرت

حه‌وت شوێنى گه‌شتیاری كه‌ مه‌ترسیدارترینن له‌ جیهاندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


حه‌وت شوێنى گه‌شتیاری كه‌ مه‌ترسیدارترینن له‌ جیهاندا
 مه‌ودا میدیا-

لە جیهاندا گه‌لێك شوێنى جوان سه‌رنجڕاكێش هه‌ن، كه‌ بوونه‌ته‌ شوێنی گەشتیارى و خه‌ڵكى له‌ كاتى گه‌شته‌كانیاندا حه‌ز ده‌كه‌ن سه‌ردانیان بكه‌ن، بەڵام هه‌ندێك شوێن هه‌یه‌ ئه‌گه‌رچى گه‌شتیارییه‌، زۆر مه‌ترسیداره‌ و ئه‌گه‌رى كه‌وتنه‌وه‌ى رووداوى دڵته‌زێنى هه‌یه‌، لێره‌دا هه‌شت(هه‌ندێك) شوێنى گه‌شتیارییتان بۆ ئاشكرا ده‌كه‌ین، كه‌ لە جیهاندا له‌ هەموویان مەترسیدارترینن، وەک له‌ ماڵپەڕی(The Boutique Adventurer)ی بەریتانی ئاماژەی پێکردووە.
دۆڵی مەرگ
پارکە نەتەوەییەکەی دۆڵی مەرگ دەکەوێتە نێوان کالیفۆرنیا و نیڤادا لە ئەمه‌ریکا، زەوییەکی زۆر گەرمە، بەو پێیەی بەرزترین پلەی گەرمی لەسەر زەوی تۆمارکردووە کە 56.6 پلەی سەدییه‌، لە وەرزی بارانبارینشیدا له‌و دۆڵه‌ لافاو دروستدەبێت، هه‌ر به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ سەختەى دۆڵه‌كه‌ هه‌یه‌تى لە رابردوودا چه‌ندین گەشتیار ژیانی تێیدا لەدەستداوه‌.
گڕکانەکانی هاوایی
شوێنێكى تر كه‌ مه‌ترسیداره‌ و هاوكات سه‌رنجڕاكێشیشه‌، بوونی گڕکانێکی چالاکه‌ و كه‌ ساڵى 1983ه‌وه‌ تەقینەوە گڕكانه‌كه‌ روویداوه‌ و نەوه‌ستاوه‌وه‌ته‌وه‌، وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا دیاره‌ هەندێک کەس لە نزیک گڕکانه‌كه‌ وه‌ستاوه‌ بۆ بینینی ئاگره‌ ڕەنگ پرتەقاڵییەکەی، كاتێك سەردانی پارکە گڕکانەکان لە هاوایی ده‌كه‌یت رێبەرەکان به‌ بەلەم بە دەوری چیای کیلاویادا دەتبەن بۆ گەشتێکی پیاسە و ده‌توانیت ئه‌و دیمه‌نه‌ جیاوازه‌ ببینیت، به‌ڵام نزیكبوونه‌وه‌ش لێى مه‌ترسیداره‌.
بیابانی دانەکیل
لە ئەسیوپیا پلێتەکانی تەکتۆنیکى لەیەکتر جیادەبنەوە، دوکەڵی گڕکانە ژەهراوییەکان زۆر ده‌بن و پلەکانی گەرما بۆ 50 پلەی سەدی بەرز دەبنەوە، ئەوەش دۆخەکە مەترسیدار ده‌كات له‌ سه‌ر سەلامەتی خه‌ڵكى.
ئێسکەپەیکەر کۆست
لە باشووری ئەنگۆلاوە تا ناوچەکانی باکووری نامیبیا درێژ دەبێتەوە، بەشێکی وشک و کەشوهەوای سەخت و بای بیابانییه‌، هیچ خۆراک و ئاوی شیرینی تێدا نییە و ئێسکی فیل و نەهەنگ و مۆرەکان بە درێژایی کەنارەکانی بڵاوبوونەتەوە.
دەروازەکانی دۆزەخ
کێڵگەیەکی غازی سروشتییه‌ لەناو ئەشکەوتێکی ژێر زەوی لە تورکمانستان، کە لە ساڵی 1971 لەلایەن جیۆلۆجیستەکانەوە ئاگری تێبەردرا بۆ ئەوەی گازى میپان دەرنەچێت بۆ بەرگەهەوا، ئه‌و ناوچه‌یه‌ش كه‌ سه‌یرى ده‌كه‌یت لە شوێنێکی ترسناک دەچێت.
دۆڵی مردنی ڕووسیا
دۆڵەکە دوکەڵی گڕکانەکانی وەکو سولفایدی هایدرۆجینی چڕ و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و گازی تێدایە کە توانای کوشتنی ئاژەڵە بچووکەکانیان هەیە لە یەک کاتدا، بۆیە ناوێرن لێی نزیکببنەوە.
رێگای مردن
ئەم رێگایە له‌ بۆلیڤیایه‌ و درێژییه‌كه‌ى 43 میله‌، رێگه‌كه‌ تەم و مژێکی چڕى هه‌یه‌ و لێوارەکانی دوو هەزار پێ دادەبەزێت، ئەوەش وایکردووە گەشتکردن و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەسەری مەترسیدار و ترسناک بێت، ئه‌م رێگه‌یه‌ بووه‌ته‌ مایه‌ى گیان له‌ده‌ستدانى نزیکەی 300 شۆفێر.
پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan