کوردستانی
پارتى ته‌قه‌ى تێكه‌وت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى كۆنفرانسه ناوخۆییه‌كانى پارتى، وازهێنان له‌ناو ریزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ستیپێكردووه و به‌هۆیه‌وه به سه‌دان كادیر ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیووه و وازیان هێناوه.
سه‌عید مه‌موزینى، كادیرى پێشكهوتوى پارتى و كارگێڕى لقى پارتى له موسڵ ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه "كۆنفرانسه ناوخۆییه‌كانى پارتى دیزاینكراون و كهسیانێك هێنراونه‌ته پێشه‌وه به‌عسى بوون یان باوكیان به‌عسى بووه".
ده‌قى نوسینكه‌ى سه‌عید مه‌موزینى.
هه‌ڵبژاردنێكی له پێش دیزاینكراو
حه‌زره‌تی عیسی(س.خ) گوتویه‌تی (ئه‌گه‌ر هه‌موو دونیا ببه‌یته‌وه خۆت بدۆڕێنی) من ده‌ڵێم كه واته دۆڕاوی، ئه‌وه‌ی له رۆژی 23/1/2025 له شاری دهۆك -هۆڵی لالش سازكرا به‌ناوی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی كارگێڕی لقی14 له پێشدا دیزاینكراو بوو، پڕ بوون له خروقاتی ئاشكرا‌و بێ منه‌تانه ، كه هه‌موومان ئه‌ندامانی پارتی بووین، هه‌ر ئه‌ندامانی پارتی به پشتیوانی به‌رپرسێكی باڵا كوتڵهیهكیان دروستكرد، دژی پێشمه‌رگه دیرینه‌كانی كوردستان كه له باب و باپیره‌وه خزمه‌تی كوردستانیان كردووه، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان له هه‌ولێرو دهۆك سازكرد، دیاركرا ده‌نگ به‌كێ بدرێت، ئه‌وانه‌ی ده‌رچوون هه‌ر هه‌موویان ئهلف بای سیاسه‌ت و ته‌نانه‌ت پارتایهتیش نازانن، له‌وه خراپتر نازانن كو نازانن، چونكه سیاسه‌ت به فه‌همی سیاسی ده‌كرێت نه‌ك به پیڵانی دوژمنانه، ئه‌وه‌ی رێگا نازانیت نا‌توانیت ببێته رێگا نیشانده‌ر.
ئه‌وانه دوورن له وه‌ی بتوانن مێژوو دروست بكه‌ن ته‌نانه‌ت زیندووی مردوون، رێگا ده‌كه‌ن به‌ره‌و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت ، هه‌ندێكیان له گه‌ڕه‌كی خۆشیان كه‌س نایانناسیت، ناتوانن لقێك به‌ڕێوه ببه‌ن و كێشه‌یان هه‌یه‌و له‌سه‌ر شتی بچوك كێشه‌یان ده‌كه‌وێته نێوان، ئه‌وه ته‌نیا له باره‌گای لق نه‌بوو له بنكه‌وه تا ده‌گاته رێكخراو هه‌ر به‌وشێوه خراپه به‌رێوه چوو.
خروقاته‌كان:
1-موبایل به ئاشكرا هاتبوو ژووره‌وه به پێێ تعلیمات نابێت موبایل بێته ژووره‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه بوو، كه ده‌نگه‌كان وێنه بكرێت نیشانی شوێنی مه‌به‌ست بدرێت له به‌رامبه‌ر ههردهنگێك بڕه پاره‌یه‌كی باش به وه‌ره‌قه‌و دۆلار وه‌ر بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه نه‌كرێت له ده‌نگدان و بزانن ده‌نگ به كێ دراوه.
2-هه‌موو ده‌رچووه‌كان یان كۆنه به‌عسی بوون یان باوكیان رۆڵی له‌ناو حیزبی به‌عس هه‌بووه، مرۆڤی عه‌قڵ پیرن.
3-تا كۆتایی پرۆسه‌كه به‌رپرسی مكتبی رێكخستنی نینوی و جێگره‌كه‌ی له ژووری هه‌ڵبژاردن ئاماده بوون ئه‌وه‌ش خروقاته.ته‌نانه‌ت به‌رپرسی مكتبی نینوی وتارێكی پێشكه‌شكرد.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم له‌هه‌ر وڵاتێك سێبه‌ری مرۆڤی بچوك گه‌وره كرا، رۆژ له‌و وڵاته ئاوا ده‌بێت.
خۆمیش 45 ساڵه كادری پارتیم، باپیرم په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ل شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانی خوایلێخۆشبیت هه‌بووه،و باپیرم شه‌هیدی پارتییه ته‌نانه‌ت ئیستا بڕۆم قهبرهكهیشی نادۆزمه‌وه،له ده‌ره‌وه‌ی خاكی كوردستانه، باوكم قاره‌مانێكی شه‌ڕی خواكوڕك بوو له‌ساڵێ 1988، ته‌نانه‌ت له‌شه‌ڕه‌كه بریندار بوو.مامم شه‌هیدی زیندووی پارتییه، باشه پرسیار ده‌كه‌م بۆ هه‌موو ئیمتیاز‌و به‌رپرسیاریه‌تی بۆ كه‌مینه‌یه‌ك بێت كه به كاره‌كه‌وه ماندوو نه‌بوون، بۆ زۆرینه‌ی خه‌باتكاران پشتگوێخراون.
یۆیه ئه‌وه‌م نووسی چونكه ته‌نیا لێره ده‌نگم ده‌گات،زیاتر له10 نووسراوم بۆ سه‌رۆك بارزانی وكاك نێچیروان و كاك مه‌سروربارزانی نووسیوه دڵنیام پێێان نه‌گه‌یشتووه، ته‌نانه‌ت بروسكهشم كردووه.