کوردستانی

له‌ سنورى سلێمانى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان داخران

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ سنورى سلێمانى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان داخران

مه‌ودا میدیا-

هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ده‌بوو ده‌رگاى قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه‌ له‌ دواى پشووى تاقیكردنه‌وه‌كانى وه‌رزى یه‌كه‌م، به‌ڵام له‌ سنورى سلێمانى له‌ زۆرینه‌ى قوتابخانه‌كان بایكۆتكراو ده‌رگاى قوتابخانه‌كان نه‌كراونه‌وه‌.

سامان عه‌لى، ئه‌ندامى داكۆكى له‌ مافى مامۆستایان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "مامۆستایان داواى مافى خۆیان ده‌كه‌ن كه‌ مووچه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ و وه‌رگرتنى مووچه‌ى مانگى 12ى ساڵى رابردوو".

وتیشى "چیتر رێگه‌ناده‌ین ئه‌و حكومه‌ته‌ بێ باكه‌ یارى به‌ مووچه‌ و قوت و ژیانى مامۆستایان بكات و چیتر وانه‌ وتنه‌وه‌ به‌رانبه‌ر به‌ مووچه‌یه‌ و ئه‌و سه‌رده‌مه‌ رۆشت مووچه‌ نه‌درێت و ده‌وامیش بكرێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "داواكاریی پێشینه‌ى ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت مووچه‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌ بانكه‌ فیدراڵییه‌كانى عیراق ته‌وتین بكرێت و چیتر له‌ ده‌ستى حكومه‌تى هه‌رێم نه‌بێت".

ع

Qaiwan
Qaiwan