عیراقی

به‌رپرسى پێشووى میت بۆچى چووه‌ته‌ به‌غدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌رپرسى پێشووى میت بۆچى چووه‌ته‌ به‌غدا

مه‌ودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی تورکیا و به‌رپرسى پێشووى میتى توركى، ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی عیراقی كۆبووه‌ته‌وه‌ و مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌ش په‌كه‌كه‌ بووه‌.

ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌ "هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا به‌مه‌به‌ستى  بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی پەکەکە، پرسی ئەمنی و په‌یوه‌ندیی دوولایەنە سه‌ردانى به‌غداى كردووه‌".

به‌رپرسێكى باڵاى توركیا به‌ ئاژانسه‌كه‌ى وتووه‌ "په‌یوه‌ندى دوو وڵاتەکە لە ساڵانی دواییدا بەهۆی ئۆپه‌راسیۆنی سەربازیی تورکیا لە نێو سنوورەکانی عیراق لە دژی هێزەکانی پەکەکە ئاڵۆز بووە، بەڵام دوای ئەوەی کە بەغدا ئەو گرووپەى به‌ رێکخراوى قەدەغەکراو باسكردووه‌، ئەو په‌یوه‌ندییانه‌ روو لە باشتر بوون، هه‌روه‌ها دوو وڵاتەکە رێککەوتوون کە گفتوگۆی ئەمنیی لە ئاستی باڵایان هەبێت".

هه‌روه‌ها "بڕیارە هاکان فیدان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق باس له‌وه‌ بكات، پەکەکە وەکوو پارتێکی تیرۆریستی ڕابگەیه‌نن".

ع
Qaiwan
Qaiwan