کوردستانی

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش پێدانى تاقیگه‌ى نه‌خۆشخانه‌ حكومییه‌كان به‌ كۆمپانیا ره‌تكرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش پێدانى تاقیگه‌ى نه‌خۆشخانه‌ حكومییه‌كان به‌ كۆمپانیا ره‌تكرایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ره‌تكردنه‌وه‌ى پێدانى تاقیگه‌ى نه‌خۆشخانه‌ حكومییه‌كان له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رده‌وامه‌ و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش ره‌تكرایه‌وه‌.

پێشتر دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم به‌ نوسراوێك كه‌ مۆرى نهێنى لێدراوبوو، ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكومه‌تى هه‌رێم كرابوو، له‌وێش مۆرى نهێنى له‌ نوسراوه‌كه‌ درابوو، به‌شێوه‌یه‌كى قۆرخكاریی تاقیگه‌ى نه‌خۆشخانه‌ حكومییه‌كان بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ درابووه‌ كۆمپانیایه‌كى كه‌رتى تایبه‌ت كه‌ هیچ پێشینه‌یه‌كى كارى نه‌بوو، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌ى ركابه‌ریش نه‌كرابوو.

دواى ئه‌وه‌ى له‌ سنورى سلێمانى پێدانى تاقیگه‌ى نه‌خۆشخانه‌ حكومییه‌كان به‌ كه‌رتى تایبه‌ت ره‌تكرایه‌وه‌، ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌و كاره‌ى ره‌تكرده‌وه‌ و به‌ته‌واوى له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ نهێنییه‌ى حكومه‌ت ره‌تكرایه‌وه‌.

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند "ئه‌و كاره‌ى حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكومه‌ت هه‌ڵه‌یه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كرێى ته‌واوى پشكنینه‌كان له‌سه‌ر نه‌خۆش به‌ رێژه‌ى سه‌دا هه‌زار زیاده‌كات و پشكنین هه‌یه‌ له‌ 15 هه‌زاره‌وه‌ بۆ 600 هه‌زار نرخه‌كه‌ى گرانكراوه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan