کوردستانی

شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا هۆشداریی دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا هۆشداریی دا

مه‌ودا میدیا-

شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا له‌باره‌ى بارین له‌ مانگى دووى ئه‌مساڵ هۆشداریی دا و ده‌ڵێت، تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌كى دڵخۆشكه‌ر نییه‌ بۆ باران بارین له‌و مانگه‌دا.

پشتیوان ئیبراهیم، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "مانگى یه‌كى ئه‌مساڵمان به‌ڕێكرد و باران به‌پێى پێویست نه‌بارى و كه‌مبارانى هه‌بوو، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى بێبارانیش بوو".

وتیشى "بۆ مانگى دووى به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌تا ئێستا به‌پێى نه‌خشه‌كان، هیچ ئاماژه‌یه‌كى دڵخۆشكه‌ر له‌ شه‌پۆله‌كانى باران بارین بوونى نییه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "تا هه‌فته‌یه‌ك بۆ ده‌ رۆژى تر هیچ باران بارینێك له‌ ئارادا نییه‌ و كه‌ش وشك ده‌بێت، به‌ڵام هه‌موو شتێكیش به‌ ویستى خوداى گه‌وره‌ رووده‌دات".

ع
Qaiwan
Qaiwan