کوردستانی
ئاسایش بکوژی گەنجێکی دەستگیرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 2025/1/27، دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا تۆمەتباری رووداوەکەی رانیەیان دەستگیرکردووە.
دەزاگای ئاسایش رایگەیاند "دوای ئەوەی شەوی 25-2025/1/26، لە گەڕەکی شەهیدانی شاری رانیە، بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان چەند گەنجێکدا کەسێک بەناوی ( ژیناڵ ئیبراهیم کەریم )لەدایکبووی ساڵی 2004 کوژرا و سێ کەسی تریش برینداربوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچونیان لەسەر رووداوەکە ئەنجامدا و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا بکوژەکەیان بەناوی ( م ، م ، أ ) لە گوندی زهنگڵانی پشدەر دەستگیرکردووە کە لە هەوڵی دەربازبووندابووە بۆ ئەودیو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان"
ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی ( 406) لە یاسای سزادان راگیراوە و دانی بەتاوانەکەیداناوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بەردەوامە".
ب ح

بیروڕا