کوردستانی

ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم کەشی پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسی هەرێم راگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە(1-2 ) پلە  لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ، ئاڕاستەی با رووەو باکووری رۆژئاوا دەبێت، وە هەروەها خێرایى با لەسەرخۆ دەبیت (5 - 15) کم لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لەنێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان بەگشتیی ساماڵ و پەڵە هەور هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، ئاڕاستەی با بە ئاڕستەی باکووری رۆژهەڵات بەرەو باکووری رۆژئاوا دەبێت، وە هەروەها خێرایى با لەسەرخۆ دەبیت (5 - 15) کم لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لەنێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت".

کەشناسیی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەیە لەنێوان شار و ناوچەکاندا خستووەتەڕوو:

هەولێر    : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی   :   12پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 18 پلەى سیلیزى
دهۆک     : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە  : 12  پلەى سیلیزى
گەرمیان  : 16 پلەى سیلیزى
سۆران    : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 3  پلەى سیلیزى

ب ح
Qaiwan
Qaiwan