کوردستانی

راگەیەندراوێک لە ئیدارەی خۆسەرەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێک لە ئیدارەی خۆسەرەوە
مەودا میدیا-

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان، بانگەوازێک ئاڕاستەی رای گشتیی دەکات و داوای راگرتنی بەپەلەی هێرشەکانی تورکیا دەکات.

ئیدارەی خۆسەر رایگەیاند "پێویستە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەرپرسیارێتی یاسایی خۆیان جێبەجێ بکەن، فشار لە دەوڵەتی تورکیا بکەن بۆ راگرتنی هێرشەکانی سەر خەڵکی مەدەنی و ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کۆمەڵکوژییەکان لە چوارچێوەی هەوڵەکانی تورکیادایە بۆ لەناوبردنی پرۆژەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک کە بووەتە مۆدێلێکی سەرکەوتوو بۆ تەواوی سوریا".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەم هێرشانە پێشێلکاریی ئاشکرای تەواوی یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکانە و تورکیا بە هێرشکردنە سەر ژێرخانە خزمەتگوزارییەکان هەوڵدەدات ژیانی دانیشتووان پەکبخات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan