کوردستانی
هاکان فیدان بۆ یەکلاکردنەوەی چەند دۆسییەک دێتە هەولێر
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای سەردانەكەی هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ بەغدا، بڕیارە سەردانی هەولێر بكات و چەند دۆسییەک لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ بكات.
سایتی بەغدا ئەلیوم رایگەیاند "هاکان فیدان سەردانی هەولێر دەكات و چوار دۆسییە لەگەڵ مەسرور بارزانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە و چوار دۆسییە تاوتوێ دەکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دۆسییەکان بریتین لە پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی کوردستان، پەکەکە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و رۆژئای كوردستان".
ئەوەشی خستەڕوو "هاکان فیدان لە رێگەی بەرپرسانی هەرێمەوە پەیامێك بۆ بەرپرسانی هەسەدە لە سوریا دەنێرێت، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمیش لە رێگەی توركیاوە تەوەرێكی گرنگی گفتوگۆكان دەبێت".
ب ح

بیروڕا