کوردستانی
دوو خێزانی داعشی بەرەگەز چینی لە هەولێر دەستبەسەرن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوو دایکی چینی کە خاوەنی حەوت منداڵن سەرباری ئەوەی بڕیاری ئازادکردنیان لەلایەن دادگاوە بۆ دەرکراوە، بەڵام سێ ساڵە لە چاکسازیی ژنان و منداڵانی هەولێر هێڵراونەتەوە و ئازاد نەکراون.
شوان سابیر گەردی، سەرۆکی تۆڕی دادپەروەریی بۆ بەندییەکان لە عیراق، بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "لە چاکسازی ژنان و نەوجەوانانی هەولێر دوو ژنی چینی کە خاوەنی نۆ منداڵن و یەکێکیان پێنج منداڵی هەیە و ئەوی تر چوار منداڵ بێ ئەوەی هیچ تاوانێکیان هەبێت لە زینداندان و ئازاد نەکراون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "بڕیاری دادگای تەمیزیان هەیە دەبێت ئەمانە ئازاد بکرێن، بەڵام لەبەر ئەوەی شوێنێک نیە کە ئەمانە وەربگرێتەوە حکومەتی هەرێم ناچارە لە چاکسازی بیانهێڵێتەوە و ئەوە نزیکەی سێ ساڵە چارەنووسیان بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە".
دەنگی ئەمەریکا ئەوەشی خستووەتەڕوو "ساڵی 2016 لە شەڕێکی دەست و یەخەی داعش لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لە دەوربەری موسڵ، دوو چەکداری چینی دەستیگردەکرێن دواتر هەردوو چەکدارەکە دان بەوەدا دەنێن کە بەخێزانی هاتوونەتە عیراق و دوو خێزان و حەوت منداڵیان لەگەڵە و سەرجەمیان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستیگردەکرێن".
باسی لەوەشکردووە "دوای ساڵێک دادگای هەولێر سزای لە سێدارەدانی بۆ هەردوو چەکدارەکە دەردەکات و خێزانەکانی هەردووکیشیان یەکێکیان بەساڵێک سزا دەدات و ئەوی تریان بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەردەکات
ئیحسان بابان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازیەکانی هەرێم بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "ئەوان ئەو دوو خێزانەیان ئازادکردووە، بەڵام خۆیان ناڕۆن و لە چاکسازی ماونەتەوە، هەوڵێکی زۆریانداوە بۆ ئەوەی وڵاتی خۆیان وەریان بگرێت، بەڵام ژیانیان پارێزراو بێت تاوەکو ئێستا هەوڵەکان ئەنجامی نەبوون".
ب ح

بیروڕا