کوردستانی

هۆشداریی دەدرێتە هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداریی دەدرێتە هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/1/27، بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات کارتەکانیان وەربگرنەوە، بەپێچەوانەوە دەگەڕێنرێتەوە بۆ بەغدا.

رەگەزنامە سلێمانی رایگەیاند "ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکاتەوە لە ساڵانی 2016 بۆ 2024 مامەڵەی کارتی نیشتمانییان کردووە و تاوەکو ئێستا وەریاننەگرتووەتەوە، بە زووترین کات سەردانیان بکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "هەر هاوڵاتییەک کارتە نیشتیمانییەکەی وەرنەگرێتەوە، دەگەڕێندرێتەوە بۆ ناوەند و دەبێت سەردانی بەغدا بکات بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکەی".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan