کوردستانی

مه‌سرور له‌به‌رانبه‌ر رشتنى خوێنى كورد به‌ ده‌ستى توركیا نقه‌ى له‌خۆى بڕیوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌سرور له‌به‌رانبه‌ر رشتنى خوێنى كورد به‌ ده‌ستى توركیا نقه‌ى له‌خۆى بڕیوه‌

مه‌ودا میدیا-

سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى رۆژانه‌ توركیا بۆردوومانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام به‌هۆى بۆردوومانه‌كانه‌وه‌ خه‌ڵكى مه‌ده‌نى هه‌رێم ده‌بنه‌ قوربانى و سه‌رۆكى حكومه‌تیش نقه‌ى له‌ خۆى بڕیوه‌.

توركیا به‌رده‌وام بۆردوومانى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و رۆژانه‌ش خه‌ڵك ده‌بنه‌ قوربانیی بۆردوومانه‌كانى توركیا، مه‌سرور بارزانى، كه‌ سه‌رۆكى حكومه‌ته‌، تا ئێستا هیچ ناڕه‌زایه‌تی و به‌ به‌یاننامه‌یه‌كیش دژى توركیا و بۆردوومانه‌كان قسه‌ى نه‌كردووه‌.

ئه‌و ده‌ستدرێژیه‌ى توركیا بۆ سه‌ر خاكى هه‌رێم و كوشتنى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى كوردستان له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رۆكى حكومه‌ت خۆى به‌ پارێزه‌رى خاك و وڵات ده‌زانێت، به‌ڵام له‌سه‌ر خوێنى میلله‌ته‌كه‌ى هیچ هه‌ڵوێستێكى نییه‌.

ئه‌حمه‌د جه‌بار، چالاكوان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردوو كه‌ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌ت بووه‌، به‌ هه‌زارانجار بۆردوومانى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ و به‌ سه‌دان كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانى، به‌ڵام مه‌سرور یه‌ك به‌یاننامه‌شى ده‌رنه‌كردووه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌كیش باسى نه‌كردووه‌".

وتیشى "ئه‌مه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ پیلانى خۆیانه‌ و رێككه‌وتنى ژێر به‌ژێرى پارتییه‌ له‌گه‌ڵ توركیا".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، به‌هۆى بۆردوومانى توركیاوه‌، له‌سنورى ئاكرێ و رانيە شەش کەس گیانیانله‌ده‌ستدا.

Qaiwan
Qaiwan