کوردستانی

هاوسه‌رۆكى په‌یه‌ده‌: ده‌بێت هه‌رێم پشتگیریی رۆژئاوا بكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوسه‌رۆكى په‌یه‌ده‌: ده‌بێت هه‌رێم پشتگیریی رۆژئاوا بكات

مه‌ودا میدیا-

هاوسه‌رۆكى په‌یه‌ده‌ رایگه‌یاند، پێویسته‌ هه‌رێمى كوردستان پشتگیریی رۆژئاواى كوردستان بكات.

پەروین یوسف، هاوسەرۆکی پەیەدە بە دەنگی ئەمه‌ریکای راگەیاند "رۆژئاواى كوردستان لە قۆناغیکی هەستیار و دۆخێکی تایبەتدایە و بۆ ئەوەی مافی کورد لە سوریادا پارێزراوبێت ئەرکی هەموو کوردێکە پشتگیری بکەن".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هەموو پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیان بخەنە گەڕ بۆ ئەوەی لە سوریا لامەرکەزی قبووڵ بکرێت فشاری نێودەوڵەتی پێویستە، چۆن هەرێمی کوردستان هەمیشە پشتیوانی رۆژئاوا بوو ئەو پشتگیریە هەروا بەردەوام بێت".

باسى له‌وه‌شكرد "گەلی رۆژئاوا خاوەندارێتی لە دیدار و کۆبوونەوەی هاوبەش بکات و بە یەکێتی و یەکگرتوویی بچینە شام و لەگەڵ دەسەڵاتی شام دانوستان بکەین، بۆیە کورد دەبێت یەکڕیزی خۆی بێت، باشوور لە ڕووی پاراستن و لەشکریەوە سوودی لێ وەرگرین، وە پێویستە بە چەکی خۆمان بەرگری لە گەلی سوریا بکەین، دەست لە چەک بەرنەدەین تا گەرەنتی مافەکانمان نەکەین لە رۆژئاوا".

ع

Qaiwan
Qaiwan