کوردستانی

توركیا به‌ درۆن ئۆتۆمبێلێكی بۆردوومانكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا به‌ درۆن ئۆتۆمبێلێكی بۆردوومانكرد

مه‌ودا میدیا-

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، درۆنى توركیا بۆدوومانى ئۆتۆمبێلێكى كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ قوربانیی هه‌یه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كان كه‌ به‌مه‌ودا میدیا دراون "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، درۆنى توركیا ئۆتۆمبێلێكى له‌ سنورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین له‌ رانیه‌ به‌ ئامانجگرتووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ قوربانیی هه‌یه‌".

تا ئێستا لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى سنوره‌كه‌ هیچ زانیارییه‌كان له‌ باره‌ى ئه‌و بۆردوومانه‌وه‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ساڵانه‌ توركیا له‌ رێگه‌ى درۆن هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و ئۆتۆمبێلى هاوڵاتییان به‌ ئامانج ده‌گرێت و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سى مه‌ده‌نى ده‌بنه‌ قوربانى.

ع
Qaiwan
Qaiwan