کوردستانی
ده‌سته نهێنییه‌كه‌ى شاسوار ئاشكرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
شاسوار عه‌بدولواحید، كه به‌رده‌وام هێرش ده‌كاته سه‌ر یه‌كێتى و حزبه‌كانى تر و خۆى به كه‌سێكى دڵسۆز و خه‌مخۆر ده‌زانێت، ئاشكرابوو سه‌دان كه‌سى بۆ كۆمێنت گرتووه و پاره‌ى چه‌ند مانگێكى پێنه‌داون.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "شاسوار عه‌بدولواحید، به سه‌دان كه‌سى گرتووه كه مانگانه كۆمێنت و ده‌ستخۆشى و به سه‌رۆك ناوى بهێنن له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی و كۆمێنت بۆ په‌یجه‌كه‌ى و په‌یجه‌كانى نه‌وه‌ى نوێ بنوسن، مانگانه بڕێك پاره‌یان پێده‌درێت".
هه‌روه‌ها "به‌هۆى پێنه‌دانى پاره به‌و كه‌سانه، هاوكات، نه‌دانى پاره‌ى خۆبه‌خشه‌كانى سه‌ر سندوقى ده‌نگدان كه ژماره‌یان سه‌دان كه‌س ده‌بن، ئاشكرابوو كه ئه‌وه‌ى لاى خه‌ڵك دروستكردووه، به پاره بووه و وه‌ك میزه‌ڵانێك فوى تێكراوه".
له دوو هه‌فته‌ى رابردوو، شاسوار دواى سه‌ردانى بۆ توركیا و دانیشتنى له‌گه‌ڵ جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، رووبه‌ڕووى هێرشى هاوڵاتییان بووه‌وه‌و به كه‌سێكى خیانه‌تكار و فرۆشتنى ده‌نگى هاوڵاتییان ناویان هێنا.
بیروڕا



