کوردستانی
بههۆى بۆردوومانهكانى توركیا سهدان كهس كوژراون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
رێکخراوی سى پى تی ئەمهریکی بڵاویكردهوه، لە نۆ مانگی ساڵی رابردوودا، تورکیا نزیکەی هەزار و 600 جار خاکی هەرێمی کوردستانی بۆردوومانکردووە.
کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عیراقی رێکخراوی تیمەکانی دروستکەری ئاشتیی کۆمەڵگە ناسراو به سى پى تی ئەمهریکی رایگەیاند "ساڵى پار بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە؛ 18 هاوڵاتیی شەهیدبوون و پێنجی دیکەش بریندار بوون".
ئهوهشى خستهڕوو "لە نۆ مانگی ساڵی رابردوو، تورکیا نزیکەی هەزار و 600 جار خاکی هەرێمی کوردستانی بۆردوومانکردووە، لەکاتێکدا بەدرێژایی ساڵی 2023 هەزار و 548 جار بۆردوومانی کردبوو".
وتیشى "له ساڵى 1991هوه تاوەکو ئەمڕۆ، 720 هاوڵاتیی بوونەتە قوربانیی بۆردوومانەکانی تورکیا، کە 353یان کوژراون و 367 یان بریندارن".
ع
بیروڕا



