کوردستانی
سبه‌ینێ مامۆستایان ده‌ڕژێنه سه‌رشه‌قام
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سبه‌ینێ سێشه‌ممه، مامۆستایانى ناڕازى له شارى سلێمانى و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى سته‌مى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قام.
دڵشاد میرانى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى مامۆستایانى ناڕازى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "مامۆستایانى ناڕازى چیتر به‌بێ مووچه ده‌وام ناكه‌ن و سبه‌ینێ ده‌ستده‌كه‌ینه‌وه به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی دژى حكومه‌تى هه‌رێم".
وتیشى "با حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه باش بزانێت چیتر ده‌وامكردن نییه كاتێك مووچه نه‌بێت، ناچینه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن و له سلێمانیش كه‌رتى په‌روه‌رده په‌كى كه‌وتووه".
ئه‌وه‌شى باسكرد "سبه‌ینێ شێوازێكى جیاوازى ناڕه‌زایه‌تى ده‌ستپێده‌كه‌ین و مامۆستایان مانده‌گرن تا ئه‌و كاته‌ى داواكاریمان جێبه‌جێ ده‌كرێت كه به پله‌ى یه‌كه‌م ته‌وتینى مووچه‌یه".
ع