کوردستانی
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: داواده‌كه‌م بایكۆت نه‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند، بایكۆتى خوێندن و داخستنى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان زیان له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده ده‌دات.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند "بایكۆتكردنى قوتابخانه‌كان و داخستنى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان كارێكى باش نییه و زیان له كه‌رتى په‌روه‌رده ده‌دات".
وتیشى "داواده‌كه‌م بایكۆت نه‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى خوێندن نه‌وه‌ستێت و هیچ لایه‌ك له مامۆستا و قوتابى زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت و پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن به‌رده‌وام بێت".
باسى له‌وه‌شكرد "مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانیش مافى خۆیانه مووچه‌یان پێبدرێت، به‌ڵام كار نه‌گاته ئه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان دابخرێن و په‌روه‌رده په‌كى بكه‌وێت كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ لایه‌ك نییه".
ع
بیروڕا



