کوردستانی

دادگەى فیدراڵیی دوو وه‌زاره‌تى هه‌رێم هەڵدەشێتنێته‌وه‌؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگەى فیدراڵیی دوو وه‌زاره‌تى هه‌رێم هەڵدەشێتنێته‌وه‌؟
مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ دادگەى باڵاى فیدراڵیی سه‌باره‌ت به‌ هەڵوەشاندنەوەى دوو وه‌زاره‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ دووه‌م جار دانیشتنى خۆى ئه‌نجام ده‌دات.

دادگه‌كه‌ بۆ تاوتێكردنى سكاڵایه‌ك داده‌نیشێت كه‌ تێیدا داواكراوه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانى وەزارەتى شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان، ئەوقاف و کاروبارى ئایینى هەرێمى کوردستان هه‌ڵبووه‌شێندرێنه‌وه‌.

لە سکاڵاکاندا ئاماژه‌ى به‌وه‌كراوه‌، بوونى ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ ناده‌ستوورییه‌ و بەوپێیەى دژى پێنج مادەى دەستوورى عیراقە.
 
سكاڵاكه‌ پشتى به‌ستووه‌ به‌ یاسای ژمارە 8ى ساڵى 2006 و تێیدا اواكراوه‌ پەرلەمان و حکومەتى هەرێم ناچار بکرێن دەستەیەک بە ناوى دامەزراوەى شەهیدان پێکبهێنن کە سەر بە ئەنجومەنى وەزیران بێت، هه‌روه‌ها وەقف بۆ پێکهاتەکان دروستبکرێن، کە لە رووى کارگێڕی و داراییەوە سەربەخۆ بن و ببەسترێنەوە بە ئەنجومەنى وەزیرانەوە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan