عیراقی

لێدوانێكى گرنگى سودانى له‌ باره‌ى دۆخى عیراقه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێدوانێكى گرنگى سودانى له‌ باره‌ى دۆخى عیراقه‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

سودانى رایده‌گه‌یه‌نێت "عیراق بەرەوپێشچوونێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، لە ئێستاشدا ئاستی پشتبەستنی عیراق وەک ناوەندێکی بازرگانی جیهان بەرچاوترە و رۆڵی گرنگی عیراق لە ناوچەکەدا هەمیشە ستایش دەکرێت".

محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لەچوارچێوه‌ى  بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی وزەی پاک لە بەغداد ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "عیراق چەندین بەربەستی نوێی بڕیوە و سەرکەوتووبووە لەسەرجەم ئەو بەڵین و قۆناغانەی کە دەبوو بیانبینێت و ببونە ئاڵنگاری بۆی بەتایبەتیش لە پرسی وزەدا، کە گەورەترین کێشەی عیراق بەفیڕۆچوونی غازبوو لە ئێستادا بەشێکی گەورەی ئەو گرفتە چارەسەر کراوە و قۆناغێکی نوێی بەرهەمهێنانی غاز بۆ عیراق دێتە پێشەوە". 

راشیگه‌یاند "هێڵی گەشەپێدان هێڵی نوێی بازرگانی نەوت و وزە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروستدەکات و دەیان گرێبەستی نەوتی و وزەیان لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان ئەنجامداوە و دەیان کۆمپانیای دیکەش ئامادەباشی خۆیان دەربڕیوە بۆ بەشداریکردن و هاتنە ناو خاکی عیراق لەوانەش کۆمپانیا فەڕەنسییەکان و ئیتاڵییەکان و چینییەکان و ئەمریکییەکانیش، بۆیە دەتوانن بڵێن لە ئێستادا جیهان لە هەوڵدایە و پێشبڕکێ دەکەن بۆ وەبەرهێنان لە ناو خاکی عیراقدا کە ئەوەش بەهۆی ئەنجامدان و تەواوبوونی هێڵی گەشەپێدانەوە". 

سودانى باسى له‌وه‌شكرد "ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز و رۆن بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و جیاواز لەوەش هەوڵدراوە کە چەندی گرێبەستی وزەی پاک لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکان ئەنجامبدرێت کە ئەوەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی فشار لەسەر کەرتی کارەبا و ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لەرێگای سووتەمەنییەوە لە ئێستاشدا 4875 مێگاوات کارەبا لەرێگای وزەی خۆرەوە بەرهەمدەهێندرێت".

Qaiwan
Qaiwan