کوردستانی

عیراق سکاڵا لەسەر وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان تۆمار دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق سکاڵا لەسەر وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان تۆمار دەکات
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت "وەزارەتی نەوتی عیراق لەسەر دەست بەسەراگرتنی هەندێ کێڵگەی نەوتییەکان، سکاڵا لەسەر وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان تۆمار دەکات و تاوەکو ئێستاش هیچ بڕە نەوتێکی هەرێم نەدراوە بە کۆمپانیای سۆمۆ".

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "پاش بەدواداچوون لەسەر نەوتی هەرێم و چەند کێڵگەیەکی نەوتیی، وەزارەتی نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت، لەسەر دەست بەسەراگرتنی هەندێ کێڵگەی نەوتیی سکاڵایان لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتیەکان تۆمارکردووە".

سۆران عومەر دەشڵێت "وەزارەتەکەی عیراق باس لەوەشدەکات، تائێستا هیچ بڕە نەوتێکی هەرێم نەدراوە بە کۆمپانیای سۆمۆ".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan