کوردستانی
داواده‌كرێت مامۆستایانى هه‌ولێر هه‌ڵوێستیان هه‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
مامۆستایانى سلێمانى داواده‌كه‌ن مامۆستایانى هه‌ولێر هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و چیتر به‌بێ مووچه ده‌وام نه‌كه‌ن و رووبه‌ڕووى سیاسه‌ته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم ببنه‌وه.
دڵشاد میرانى، ئه‌ندامى مامۆستایانى ناڕازى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پێویسته مامۆستایان هه‌ولێر ئه‌و سته‌مه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم قه‌بوڵ نه‌كه‌ن و ئه‌وانیش هه‌ڵوێستیان هه‌بێت".
وتیشى "مامۆستایانى هه‌ولێرش وه‌ك مامۆستایانى سلێمانى قوت و مافى خۆیان پێ نادرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وان سه‌رچاوه‌یه‌كى تریان هه‌یه و مووچه‌یان پێده‌درێت مانگانه با بزانین".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بێده‌نگى مامۆستایانى هه‌ولێر دۆخه‌كه خراپ ده‌كات و حكومه‌تى هه‌رێم هێنده‌ى تر بێ باك ده‌كات له‌وه‌ى مووچه نه‌دات و یارى به ژیانى مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران بكات".
ع