کوردستانی

توركیا خه‌ریكه‌ ژێرخانى رۆژئاواى كوردستان وێران ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا خه‌ریكه‌ ژێرخانى رۆژئاواى كوردستان وێران ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

سوپای توركیا به‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی و درۆن و چه‌كی قورس گونده‌كانی عه‌ین عیسا و كۆبانیی كانتۆنی فورات، به‌نداوی تشرین و كۆگایه‌كی گه‌نمی له‌ سیرین كرده‌ ئامانج.

میدیاکانی رۆژئاواى كوردستان بڵاویانکردەوە "سوپای توركیا به‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی و درۆن و چه‌كی قورس چه‌ندین گوندی كانتۆنی فورات و به‌نداوی تشرینی كرده‌ ئامانج".

هه‌روه‌ها "سوپای توركیا گونده‌كانی سه‌رامیده‌ و سوێدا و مشێرفه‌ و حاجی حه‌سه‌ن و تایسی سه‌ر به‌ عه‌ین عیسای تۆپباران كرد، هه‌روه‌ها گوندی ئوم سه‌هاریجی رۆژئاوای شاره‌كه‌ی به‌ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كرده‌ ئامانج".

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ "فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌وروبه‌ری به‌نداوی تشرینیشیان بۆردوومان كرد، هه‌روه‌ها گونده‌كانی تینا و بیر حه‌سۆ و غاسق و سه‌په‌تی باشووری كۆبانێ و كۆگایه‌كی گه‌نم له‌ سیرین بۆردوومان كران، تاوه‌كوو ئێستاش زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون"

ع
Qaiwan
Qaiwan