کوردستانی

ناوی چەند کەسێکی تر بۆ دامەزراندن لە هەڵەبجە رادەگەیەندرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوی چەند کەسێکی تر بۆ دامەزراندن لە هەڵەبجە رادەگەیەندرێن


مەودا میدیا-

دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە، ناوی 500 کەس بۆ دامەزراندن لە هەڵەبجە راگەیەندران، بڕیارە ناوی چەند کەسێکی تر رابگەیەندرێن.

کاوە کەریم، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "خۆی بڕیاربوو 614 کەس بۆ سنوری هەڵەبجە رابگەیەندرێن، بەڵام 500 کەس راگەیەندراوە".

وتیشی "بەدواداچوون بۆ ئەو 114 کەسەی تر دەکەین لە ئەنجومەنی راژەو مافی خۆیانە ئەوانیش دابمەزرێن".

ئەوەشی خستەڕوو "سنورەکە پێویستی بە دامەزراندنی زۆرە، بەڵام لە ئێستادا حکومەت رەزامەندی لەسەر ئەو 500 کەسە داوە".


Qaiwan
Qaiwan