کوردستانی

ئارى هه‌رسین: ته‌نها ده‌وڵه‌تى كوردى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه‌ ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئارى هه‌رسین: ته‌نها ده‌وڵه‌تى كوردى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه‌ ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

به‌رپرسى لقى چوارى پارتى دیموكراتى كوردستان رایگه‌یاند، كێشه‌ى مووچه‌ گه‌وره‌ و به‌و ئاسانییه‌ به‌غدا چاره‌سه‌رى ناكات.

ئارى هه‌رسین، به‌رپرسى لقى چوارى پارتى له‌ سلێمانى رایگه‌یاند "به‌غدا كێشه‌ى مووچه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دروستكردووه‌ و ده‌یه‌وێت گرفت بۆ حكومه‌ت بنێته‌وه‌".

وتیشى "كێشه‌ى مووچه‌ به‌و ئاسانییه‌ چاره‌سه‌ر نابێت و تاكه‌ رێگا راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردییه‌ تا چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه‌ بكات".

ئه‌و قسانه‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى پارتییه‌ له‌كاتێكدایه‌ پێش هه‌ڵبژاردن داواى ده‌كرد خه‌ڵك ده‌نگ بدات به‌ پارتى تا چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه‌ بكات له‌ به‌غدا.

ع
Qaiwan
Qaiwan