کوردستانی
پێنج تیرۆرستی داعش دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی هەرێم، دەستگیرکردنی پێنج تیرۆرستی داعشی راگەیاند.
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی(٥)تیرۆیستی داعش ڕادەگەیەنێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش, لە سێ ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوو لەدەوروبەری سلێمانی توانیان(٥) تیرۆریستی داعش دەستگیربکەن.
لەماوەی ڕۆژانی ١٩-٢٣-٢٠٢٥/١/٢٦بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەچەند ئۆپراسیۆنێکدا، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون
و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان توانیان (٥)تیرۆریستی داعش لە دەوروبەری سلێمانی دەستگیربکەن بەناوەکانی(ص ث ع)،(و ا ر)،(ص س ص)،(م ع ح)،(خ ب ع) سەرجەمیان داواکراوی دادگاکانی عێراق بوون.
تیرۆریستان بەمەبەستی خۆحەشاردان ڕوویان لە دەوروبەری سلێمانی کردبوو کەلەماوەی ڕابردوودا چەندین خولی شەرعی و سەربازیان بینیوە.
لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٤)ی تیرۆر راگیراون و رووبەرووی یاساکراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
ع