کوردستانی
له ترافیكه‌كانى هه‌ولێر كامێراى چاودێرى تۆماركردنى سه‌رپێچیی داده‌نرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، له ترافیك لایته‌كان كامێراى تۆماركردنى سه‌رپێچیی داده‌نرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكى هاتوچۆى هه‌ولێر هاتووه "شۆفێران ئاگادار دەکه‌ینەوە لە کاتژمێر 12ی شه‌وى رابردوو، کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕه‌وی جێگیر، لەو چوارڕێیانەنەی کە لە لیستی هاوپێچ ئاماژەی پێکراوە دەکەوێتە کار".
باس له‌وه‌شكراوه "كاركردن بەشێوەی تاقی کردنەوە (تێست) بۆ ماوەی (10) رۆژ تا رێکه‌وتى حه‌وتى شوباتى مانگى داهاتوو كاتژمێر 12ى شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت، لە دوای ئەم کات و بەروارە سەرپێچیەکانی تیژڕه‌وی تۆمار دەکرێن لە سیستمی سزادانی هاتوچۆ".
ئەم کامێرایانە ئەم سەر پێچیانە تۆمار دەکەن:
* نەوەستان لە گلۆپی سوری ترافیک لایت ..
* لێخورین بە خێرای زیاتر لەو خێرایەی کەڕێگەی پێدراوە بۆ تێپەڕین لە ترافیک لایت لەو کاتەی گلوپی ترافیک لایت سەوزە.
* زیاتر هاتنە پێش و تێپەراندنی هێلی پەڕینەوەی پیادە لەو کاتە کە گلوپی ترافیک لایت سورە .
* ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەڕێڕەوی کراوەی سوڕانەوەی دەستەڕاستی ترافیک لایتەکان دەوەستن.
ع

بیروڕا



