کوردستانی
پێویستە مرۆڤ له مامه‌ڵه‌كردندا لێبورده بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دووپاتیکردەوە دانانی مه‌رجی غه‌رامه له په‌شیمان بوونه‌وەی مامه‌ڵه‌كاندا، دروست نییه و وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش به‌رانبه‌ر به په‌شیمان بوونه‌وه ده‌چێته خانه‌ی خواردنی ماڵی خه‌ڵكەوە.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له هەرێمی كوردستان رایگەیاند "له ده‌قی قه‌واڵه‌ی گرێبه‌ستی كڕین و فرۆشتنی خانووبه‌ره بووه‌ته عورفی نوسینگه‌كان مه‌رجی ئه‌وه ده‌نوسرێت كه هه‌ر یه‌كێك له كڕیار یان فرۆشیار په‌شیمان بێته‌وه، ده‌بێت بڕێك پاره به لایه‌نی به‌رانبه‌ری بدات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دانانی ئه‌و مه‌رجه له مامه‌ڵه‌كاندا دروست نییه و وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش به‌رانبه‌ر به په‌شیمان بوونه‌وه ده‌چێته خانه‌ی خواردنی ماڵی خه‌ڵك، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ] (سورة البقرة من الآية:188)".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئه‌گه‌ر لایه‌نێك سووربوو له‌سه‌ر رواندنی مامه‌ڵه‌كه و وه‌رگرتنی ئه‌وه بڕه پاره‌یه ده‌رچه‌ی شه‌رعی ئه‌وه‌یه سه‌رله‌نوێ كڕیاره‌كه به فرۆشیاره‌كه‌ی بفرۆشێته‌وه به‌كه‌متر یان زیاتر یان به پێچه‌وانه‌وه".
باسی لەوەشکردووە "له كاتی په‌شیمان بوونه‌وه‌ی كڕیار یان فرۆشیارو قبوڵكردنی په‌شیمان بوونه‌وه‌كه دروسته نووسینگه‌كه كرێی ده‌ڵاڵی وه‌ربگرێت، مه‌گه‌ر په‌شیمان بوونه‌وه‌كه له مه‌جلیسی مامه‌ڵه‌كه‌دا بێ یان مه‌رجی په‌شیمان بوونه‌وه‌یان له نێوانیاندا د‌یاریكردبوو به كه‌متر له سێ ڕۆژ په‌شیمانیش، له‌و كاته‌دا نابێت كرێی ده‌ڵاڵی وه‌ربگیرێت".
ب ح

بیروڕا