کوردستانی

ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێل گۆڕانکاریی تێدا ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێل گۆڕانکاریی تێدا ده‌كرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/1/29، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بڵاویکردەوە کە سیستمێكی نوێ بۆ دەرهێنانی ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند "لەمساڵدا سیستمێکی دیجیتاڵی بۆ ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان دەستپێدەکات و سه‌ره‌تا له‌ پارێزگای دهۆك، دواتر له‌ هه‌ولێر، سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و پاشان له‌ ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان جێبه‌جێ ده‌كرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەپێی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م سیستمه‌ نوێیه‌، لە رێگەی وێنه‌گرتنی په‌نجه‌مۆری ده‌ست و چاوی خاوه‌نی ساڵیانه‌كه‌ به‌هیچ جۆرێک ساخته‌ ناكرێت، چونكه‌ ساڵیانه‌ گرنگتره‌ له‌ مۆڵه‌تی شۆفێری، چونکە په‌یوه‌ندیی به‌ خاوه‌ندارێتییه‌وه‌ هه‌یه‌".

ئەوەشی خستەڕوو "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانه‌وه‌ زانیاریی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ساڵیانه‌كه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و هاوڵاتییان ده‌توانن به‌شێك له‌ هه‌نگاوه‌كانی وه‌رگرتنی ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبیل له‌ ماڵه‌وه‌ ته‌واو بكه‌ن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan