عیراقی
عیراق فەرمانی دەستگیرکردنی ترەمپ هەڵدەوەشێنێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە 2021/1/7، بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دەرکرد، کە یاساکە کوشتنی بە ئەنقەست دەگرێتەوە و سزای لەسێدارەدانی لەسەرە.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ تۆمەتبارکرا بەوەی لەپشت تیرۆرکردنی قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری بەرپرسی هێزەکانی حەشدی شەعبی، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە سەرەتای مانگی یەکی ساڵی 2020دا کوژران.
ئەحمەد نعێمی، توێژەری سیاسیی عیراقی رایگەیاند "پێشبینی ناکات فەرمانی دەستگیرکردنەکە بە ئاشکرا هەڵبوەشێتەوە چونکە ئەمە دەبێتەهۆی شەرمەزارکردنی فایق زێدان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی لەبەرچاوی ئێرانییەکان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەغدا بڕیاری دەستگیرکردنی ترەمپ هەڵدەوەشێنێتەوە، نەک لەبەرئەوەی کاری پێناکرێن بەڵکو دەبێتەهۆی کێشەی ئابووری و دارایی و تەنانەت ئەمنیش بۆ عیراق".
ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر موختار موسەوی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عیراق، پێیوابوو ترەمپ، بەپێی یاساکانی عیراق تاوانبارە، بەڵام بەغدا بە شێوەیەکی ئاسایی مامەڵە لەگەڵ دۆسییەکەدا دەکات، چونکە گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن نابێت.
ب ح

بیروڕا