تەندروستی
راهێنانە وەرزشییەکان ئاستی خوێندن لای خوێندکاران زیاتر بەرز دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە زانکۆیەکی کەنەدا ئەنجام دراوە، راهێنانە وەرزشییەکان بە شێوەیەکی بەردەوام دەبێتە مایەی بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن لای خوێندکاران و وا دەکات زیاتر پابەندبن بە بەشداریکردن لە چالاكی پۆلەکانیان.
چەند زانایەکی زانكۆی مۆنتریاڵ لە كەنەدا سەبارەت بە راهێنانە وەرزشییەكان توێژینەوەیەكی نوێیان ئەنجام داوە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی خوێندن، کە دەریخستووە، ئەگەر بە بەردەوامی چالاكی وەرزشی ئەنجام بدرێت، دەبێتە مایەی یارمەتیدانی خوێندكاران و منداڵان بەشێوەیەک ئاستی خوێندنیان بە رێژەیەکی بەرچاو بەرز دەکاتەوە.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە "ئەو منداڵ و مێرمنداڵانەی کە بەشداری لە وەرزشەکە دەکەن، بەتایبەتی ئەگەر تیمی وەرزشییەکە رێکخراو بێت، وا دەکات زیاتر پابەندبن بە بەشداریکردن لە چالاكی پۆلەکانیان، ئەوەش وادەكات ئەنجامێکی باشتر بەدەستبهێنن".
بەپێی توێژینەوەكە کە ژمارەیەك راهێنان و چالاكی وەرزشی خستوەتەڕوو، زیاتر كاریگەری درێژخایەنی لەسەر ئاستی ئەکادیمی خوێندكاران هەیە، لەوانە؛ تۆپی پێ، لەشجوانی و چالاكی هونەری وەرزشی".
زاناکان لە راپۆرتەکەیاندا باسیان لەوە کردووە "ئەو کچە خوێندكارانەی وەرزشی رێکخراویان ئەنجامداوە، ئەنجامی خوێندنیان بە رێژەی (8%) زیاتر بووە، هەروەك ئەو خوێندكارانەی بەشدارییان لە وەرزشی هونەریدا كردووە بە رێژەی (23%) ئەنجامەكانیان بەرزتر بووەتەوە".
ھەروەھا یارمەتیدەریشە کە توانا سەرەتاییەکانیان لە زۆر بواردا پەرەپێبدەن، وەک سەرکردایەتی، مامەڵەكردن لەگەڵ گرووپ و تەرکیزکردنی درێژخایەن کە ئەمانە کارامەییەکانن و دەتوانرێت لە بواری ئەکادیمیدا بەکاربهێندرێن".
ھەروەھا یارمەتیدەریشە کە توانا سەرەتاییەکانیان لە زۆر بواردا پەرەپێبدەن، وەک سەرکردایەتی، مامەڵەكردن لەگەڵ گرووپ و تەرکیزکردنی درێژخایەن کە ئەمانە کارامەییەکانن و دەتوانرێت لە بواری ئەکادیمیدا بەکاربهێندرێن".
پ ح ع
بیروڕا



